لەسەر فول لایت بە چەقۆ هێرشدەكرێتە سەر گەنجێك

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بریندارێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كە شوێنەواری دوو چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و لەسەر فول لایت برینداركراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، شەوی چوارشەممە، گەنجێك بە ناوی (هـ، م، ح) لەدایكبووی ساڵی 2002 كە دانیشتووی قەڵادزێیە و كاسبە، بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی شارەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە گەڕەكی راپەڕین لەسەر فول لایت كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردووەتە سەری و بە سەختی برینداریكردووە و دواتر لە لایەن دوو هاوڕێی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، ڕەوانەی سلێمانی كراوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای رووداوەكە پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارەكەی دەستگیركردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبا راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق…
Total
0
Share