گومان دەكرێت بكوژەكان عەرەب بن.. لە هەولێر تەرمی گەنجێكی 30 ساڵ دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك لە هەولێر دۆزرایەوە، شەوی ڕابردوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی، كە عەرەبن، چووتە دەرەوە بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هەولێرەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ئاشكراكرد، شەوی ڕابردوو گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ كە كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكات، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چووەتە دەرەوە بەمەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ هاوڕێکانی، بەڵام شەو نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

گەنجەكە تەمەنی 30 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە، كە لەگەڵ هاوڕێ عەرەبەكانیدا چووەتە دەرەوە پارە و ئۆتۆمبێلی پێبووە، وەك ئەوەی سەرچاوە ئەمنییەكە ئاشكرایكرد.

تەرمی گەنجەكە لەسەر ڕێگای هەولێر – مەخمور دۆزراوەتەوە و ئۆتۆمبێل و پارەكانی لێبراوە.

بۆیە گومانی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە لەسەر هاورێ عەرەبەكانی گەنجەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێین هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستبکات، تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت…
Total
0
Share