عەمار حەكیم داوای بەپەلە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكات

عەمار حەكیم

سەرۆكی رەوتی حیكمە داوای بەپەلە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكات.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە پەیامێكدا رایگەیاند، نیگەرانیمان دەردەبڕین بەرامبەر هەندێك جموجوڵی سەربازی كە پارێزگای سلێمانی دەكاتە ئامانج، ئەمەش ژیانی هاوڵاتییان و ئاسایشیان دەخاتە بەردەم هەڕەشەوە.

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لێكۆڵینەوەكان بكەن و “وردەكاریی رووداوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەپەلە تەواو بكەن”.

ئێوارەی دوێنێ لەنزیك شورای دەرەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تەقینەوەیەك روویدا و كە بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بووە.

هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە.

شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا دوای سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، رایگەیاند، “بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عێراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییانی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share