ئامینە كاكەباوە بەمەرجی پێنەدانی چەك بە توركیا دەنگ بە پڕۆژەیاسایەكی سوید دەدات

ئامینە کاکەباوە، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی سوید ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتەكەی بەڵێن نەدات كە چەك بۆ توركیا نانێرێت ئەوا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نادات.

ڕادیۆی سوید بڵاویکردووەتەوە، بڕیاربوو دوێنێ پرۆژەیاسای بودجەی پێشنیازکراوی حکومەت و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی سوید بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام دەنگدانەکە دواخراوە.

لەوبارەیەوە ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەبارەی پڕۆژەیاساكەوە بە ڕادیۆكەی وتووە، مەرجی داناوە بۆ دەنگدان بە پرۆژەکە.

مەرجەكەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەیە، ئەگەر حکومەتی سوید بەڵێن نەدات کە چەک بۆ تورکیا نانێرێت، ئەوا پشتیوانی بودجەی پێشنیارکراوی حکومەت ناکات.

ئەو هەڵوێستەی  کاکەباوە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ناتۆ لەبارەی داواكەی سوید و فینلەندا لەبارەی بە ئەندامبوونی هەر دوو وڵاتەكە لە ڕێكخراوی ناتۆ لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كۆبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی

بابەتی دواتر

یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی دانیال ئالڤێس درێژ ناكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share