بەلەمێكی كۆچبەران لە ئیجە ژێرئاو كەوت

بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوكەوت و بەشێك لە قوربانییانی رووداوەكە لەلایەن تیمەكانەوە دۆزرانەوە.

هێزی دەریایی یۆنان بڵاویكردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێك بە 15 سەرنشینەوە ژێرئاوكەوتووە، تا گەیشتنی هێزەكانیان بە شوێنی رووداوەكە تەنها دوو گەنج رزگاری بووە.

هەروەك تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ لە قوربانییانی رووداوەكە لە باكووری رۆژهەڵاتی دورگەی میكۆنۆس-ی یۆنان دۆزراونەتەوە كە لە دوو ژن و پیاوێك پێكدێن.

تیمەكان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی رزگاربوو یان قوربانییانی دیكە.

پۆلیسی وڵاتەكە لە زاری دوو رزگاربووەكەوە بڵاویكردەوە، سەرنشینانی بەلەمەكە خەڵكی سوریا و فەڵەستین بوون.

بابەتی پێشتر

سواڵكەرێكی پیاو كە خۆی كردبووە ژن دەستگیركرا

بابەتی دواتر

تەلسكۆپێكی پێشكەوتوو وێنەیەكی پێشتر نەبینراوی خۆر دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share