یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی دانیال ئالڤێس درێژ ناكاتەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، دانیال ئالڤێسی بەرازیلی ئاگاداركردەوە كە گرێبەستەكەی درێژ ناكاتەوە.

ئالڤێس بۆ ماوەیەكی كاتی و بۆ یەك وەرز پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە كرد.

دواجار یانەی بەرشلۆنە ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی درێژ بكاتەوەو پێیان ڕاگەیاند كە دەتوانێت یانەیەكی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

ئالڤێس بە ئیدارەی بەرشلۆنەی ڕاگەیاندبوو كە دەیەوێت بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر بكات بەڵام چاڤی ڕاهێنەر پێیوایە سودی بۆ یانەكە نەماوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان سیزار ئیزبیلكویتا جێگرەوەی ئالڤێس دەبێت و هەریەك لە دێست و مینگوێزا و سێرجی ڕۆبێرتۆش دەتوانن لە هەمان پێگە یاریی بكەن.

بابەتی پێشتر

ئامینە كاكەباوە بەمەرجی پێنەدانی چەك بە توركیا دەنگ بە پڕۆژەیاسایەكی سوید دەدات

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق: نابێت ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناحیەی سنونێ بەبێ وەڵام تێپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share