ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئیسرائیل-دا باشترببن

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، “دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئیسرائیل-دا باشترببن و لە بواری هەواڵگیرییدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل نەپچڕاون و بەردەوامن.”

ئەمڕۆ هەینی 25ی كانونی یەكەم و دوای ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوتی ئایا سۆفیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا باسی لە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل-دا كرد و جەختیكردەوە كە دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل-دا باشترببن.

سەرۆككۆماری توركیا وتی، “لە بواری هەواڵگیرییدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل نەپچڕاون و بەردەوامن، بەڵام لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵادا هەندێک کێشەمان هەیە، ئەگەر لەسەر ئاستی باڵا پرسگەلێك لەنێوانماندا نەبووبان، ئەوا پەیوەندییەكانمان تەواو جیاواز دەبوون.”

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند كە هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی خاکی فەلەستین-ـەوە پەسەند ناكەن و ئەوە خاڵی جیاوازی نێوان ئەوان و ئیسرائیلە و وتی، “ئەگەرنا، دڵمان دەخوازێت کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل-دا بگاتە دۆخێكی باشتر.”

ساڵی 2018 و بەهۆی ناكۆكییەكانیانەوە، توركیا و ئیسرائیل باڵیۆزەكانی یەكتریان دەركرد، بەڵام پەیوەندییە بازرگانییەكانیان بەردەوامن و هیچكات نەپچڕاون.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا: لە بەغداد دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین

بابەتی دواتر

پۆلیسی ناشڤیڵ: تەقینەوەكە ڕێكەوت نەبووە و پێدەچێت بە بۆمب ئەنجامدرابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share