هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاشکرایدەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی “دابەزینی ئاسمانیدا هێزەکانیان” سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە سوریا دەستگیرکردووە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو سەرکردەیەی داعش کە دەستگیریان کردووە، ” شارەزایەکی بەئەزموونی دروستکردنی بۆمب” بووە.
باسی لەوەشكلادووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، “بە وردی پلان بۆ دەستگیركردنی سەركردەكەی داعش دانرابووتاوەكوهیچ زیانێک بە خەڵکی سڤیل یان فڕۆکە و کەلوپەلە سەربازییەکانی دیکەی هاوپەیمانی نەگات.”