سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا: دایك و باوكی هاوژینەكەم لە غەززە گیریانخواردووە

سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا دەڵێت، دایك و باوكی هاوژینە فەلەستینییەكەی لە غەززە گیریانخواردووە.

حەمزە یوسف، سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا لە لێدواندا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، دایك و باوكی نادیە نەخلە-ی هاوژینی كە نیشتەجێی سكۆتلەندان، لە غەززە بوون بۆ سەردانی نەنكی هاوژینەكەی كە نەخۆشە و تەمەنی 92 ساڵە، لەوكاتەدا رووداوەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل و غەززە روویدا و، لەوێ گیریانخوارد.

یوسف ئاشكراشیكرد، ئیسرائیلییەكان داوایان لێكردوون وڵاتەكە جێبهێڵن، بەڵام نەتوانراوە ئەو هەنگاوە بنرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا نەیتوانیوە زامنی دەرچوونێكی سەلامەت بكات.

ئەوەشی وت، “وەك ئەوەی زۆر كەس دەزانێت، هاوسەرەكەم فەلەستینییە، دایك و باوكی لە دندیی سكۆتلەندا دەژین، ئەوان لە غەززە بوون”، ساتی دەستپێكردنی پێكدادانەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

ئەمنستی: بریندارەکانی نەغەدە لەترسی دەستگیركردنیان نەچوونەتە نەخۆشخانە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی “ئەمنستی ئینتەرناشناڵ” ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری نەغەدە-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-ـەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردەوەو وێڕای پیرۆزبایی، ڕایگەیاند، “ئەرکی…
Total
0
Share