ناتۆ ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگریی ناتۆ كۆببنەوە و گفتوگۆی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وەزیرانی بەرگریی ناتۆ كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی داواكەی سوید و فینلەندا دەكەن لە بارەی بەئەندامبوونیان لە ناتۆ.

كۆبوونەوەكەی ناتۆ لە كاتێكدایە، تا ئێستا ئەردۆغان ئەو دوو وڵاتە بە پشتیوانییكردنی تیرۆر تۆمەتبار دەكات و تاوەكو ئێستاش نیگەرانیەكانی نەڕەواتەوە.

ئەردۆغان لە دوایین لێداونیدا جەختی كردەوە، كە “هەڵوێستی خۆمان ناگۆڕین تاوەکو ئەو دوو وڵاتە هەنگاوی کۆنکرێتی و یەکلاییکەرەوە لە شەڕی دژی تیرۆر نەنێن.”

لەلایەكی دیكەوە یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ بڕیاریداوە کە ئەمڕۆ سوید و فینلەندا لەگەڵ تورکیا لەسەر یەک مێز کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێک.

پێشتریش ئامینە کاکەباوە كە بەدەنگی حكومەتی سویدی لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگاركرد دەڵێت، “هیوادارم حكومەتی سوید هاوكارییەكانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕانەگرێت، چونکە حکومەتی تورکیا و ئەردۆغان زۆر باش دەزانن کە شەڕڤانە کوردەکان لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و ئەگەر ئەوانە تیرۆرست بن ئەمریکا هەرگیز پاڵپشتییان ناکات”.

بابەتی پێشتر

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سوریا دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید هۆكاری پەشیمابونەوەی مباپی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share