وەزیرانی نەوتی عێراق و ئێران کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان لەچەند بوارێکدا واژووکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، و موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران بەڕێوەچوو و هەردوولا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان لەچەند بوارێکدا واژووکرد.
ئاماژەیان بەوەشدا، لێکتێگەیشتنەکە دەربارەی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتە لەبواری نەوت و وزە و کارەبادا، بەتایبەت دوای ئەوەی عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی رێژەیەکی زۆری کارەبا هەیە، لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لە وەرزی هاویندا.
ئەوەشیان خستەڕوو، وەبەرهێنانی هەردوو وڵات لە بواری غازی سروشتیدا یەكێکی دیکە بوو لە تەوەرە هاوبەشەکانی ناو کۆبوونەوەکەیان و جەخت لە پڕۆژەو کاری هاوبەش کراوەتەوە.