بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی سیاسی پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەمار حەكیم

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووەوە و ڕایگەیاند، دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، لە دیدارێکدا جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوولا و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیكەی عێراق کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە و پێکهێنانی حکومەتێک کە ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی عێراقییەکان.

لای خۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە.

دووپاتیشیكردەوە، “دەبێت سازان و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین وڵات بەرەو ئارامی و سەقامگیری ببەین”.

بابەتی پێشتر

هەڵەبجە.. گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

بابەتی دواتر

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ هاوڵاتییان لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share