پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی دەستگیركرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی پۆلیسی‌ هەواری شار تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیركرد، کە بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشابوو بە سێ ئۆتۆمبێلی دیكەدا و دواتر هەڵاتبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕووداوێک کە تۆمەتبارێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاس خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی تردا و هەڵاتووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

باسی لەوەشكردووە، سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە ڕووداوەکەی پێ ئەنجامدابوو.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه ، س) کە مۆڵەتی شۆفێری نیە بە بڕیاری دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژمارکردنى خزمەتیان…
Total
0
Share