فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ هاوڵاتییان لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ، هاوڵاتییانی سنوورەكە لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، سەوزە بە ئاوەڕۆی زێراب ئاودەدرێت.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە ئاگادارینامەیەكدا بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی قەڵادزێ و دەوروبەری ڕایگەیاند، “لە نزیک وێستگەی کارەبای قەڵادزێ ( گوندی سەرتەپکان) بەشێکی زۆری زەوییەکانی ئەو شوێنە کراوە بە سەوزەی وەکو (کەوەر، کەرەوز، بامێ، باینجان، خەیار، ماشەسپی) هەمووی بە ئاوی زێراب و ئاوەڕۆی گەڕەکی ڕاپەڕین ئاودەدرێت”.

فەرمانگەكە داوای خۆپارێزی لە هاوڵاتییان دەكات و دەڵێت، “لەو شوێنە ئاوەڕۆی سەرەکی شکێندراوە بۆ ئاودانی ئەو سەوزانە، خواردنی بەروبوومی ئەو شوێنانە هۆکار و سەرچاوەی سەرەکین بۆ بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە، تکایە ئاگاداربن”.

بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەربکات و ئاوەڕۆکە چاکبکرێتەوە و ڕێگەنەدرێت ئاوی ئەو ئاوەڕۆیە بۆ کشتوکاڵ بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێک دەستگیرکرا کە بە ناوی بەتاڵکردنەوەی سحرەوە پارەی لە کەسێک سەندووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە به‌ ناوی‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ سیحره‌وه‌ پاره‌ی‌ له‌ژنێك سه‌ندووه ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ رفاندنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌‌ و…
Total
0
Share