كازمی هۆشداریی دەدات

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دەدات له‌ ڕێگه‌ی “چه‌واشه‌كاریی ئینته‌رنێتەوە” وڵات به‌ره‌و توندوتیژی و پشێوی بڕوات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باسی لەوەكردووە، كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت میدیاكان بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی و زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتییان به‌كاربهێنن.

بەوتەی كازمی، ئەو كەسانە هه‌وڵده‌ده‌ن له ‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ چه‌واشه‌كاری بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی بكه‌ن.

دەشڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئەوە قبوڵكراو نییه‌ و هەركەسێك ئەوەبكات لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی لەگەڵ دەكرێت، بۆیە داوادەكات”هەموولایەك دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌ حیكمه‌ت و لۆژیكانه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن”.

بابەتی پێشتر

ئێستا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لە پێشەنگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل شەڕ ڕوویدا و كەسێك برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share