ئێستا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشكرادەكات

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر هیچ گرفتێكی یاسایی نییە و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەبێت، هاوكات تۆڕی میدیایی ئێستا ناوی یەكێك لەو كاندیدانە ئاشكرادەكات كە چانسی زیاترە ببێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر وەكو ڕێكاری یاسایی هیچ گرفتێكی نییە و پەرلەمانتارانی دیكە دەخرێتە شوێنیان دەتوانرێت حكومەت پێكبهێندرێت.

ئاشكرایكرد، چاوەڕواندەكرێت هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتربێت و ئەوەی باسدەكرێت گوایە حكومەتیش پێكبهێندرێت دوو بۆ سێ مانگێك بەردەوامدەبێت ئەو پرسە دەكەوێتە سەر ناڕەزایی شەقام و دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، یەكێكك لە كاندیدە بەهێزەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە و هەرچەندە تائێستا بە فەرمیی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە، بەڵام یەكێكە لەكاندیدەكان و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و بەشێكی سوننەكان گرفتیان لە كاندیدكردنیدا نییە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

بابەتی دواتر

كازمی هۆشداریی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش…
Total
0
Share