بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی ‏شاندێك گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی ‏شاندێكی باڵای حزبەكە گەیشتە بەغداد.‏

سەردانی شاندەكەی یەكێتی هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و ‏دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران.‏

هەفتەی ڕابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی ‏شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدادی كرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیداری سیاسیی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەنجامدا.

كۆبوونەوە و دیدارەكان پەیوەست بوون بە پرۆسەی سیاسیی عێراق و تاوتوێكردنی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

دیلان غەفوور: چەند داواكارییەكمان لەلایەن وەزیری تەندروستیی عێراقەوە بۆ كەركوك بەسەندكران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە و داوكارییەكەشیان بە رەسمی پەسەند كراوە.…
Total
0
Share