ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: مانگانە 8 کۆبوونەوە ئەنجامدەدەین

كارنامەی مانگانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە درا و مانگانە 8 کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2026، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەن کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە عەدنان فەیحان، جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەم ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی پەیوەست بە کارەکانی ئەنجومەنەکە تاوتوێکراون، هەروەها جەختکراوەتەوە لە کاراکردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجونەنی نوێنەران لە ماوەکانی داهاتوودا.

ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان و کارنامەی مانگانە کرا کە تێیدا هەشت کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق رێگایەکی نوێ بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەگرێتەبەر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بڕیارە عێراق بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات. حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share