سودانی: ناکرێت خەڵک بێ مووچە بێت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتوویەتی، “ناکرێت خەڵک بێ مووچە بێت”.

راوێژکارێکی سودانی ئەوەی ئاشکراکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، گفتوگۆ لەبارەی کاری لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد کراوە و مۆڵەتى هەفتەیەکیش بۆ رێککەوتن لەبارەى دۆسیەکانى داهاتى نانەوتى و هەناردەکردنەوەى نەوت، لەنێوان هەولێر و بەغداد دراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سودانى لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتى، “ناکرێت خەڵک بێ مووچە بێت” و، داواىکردووە هەولێر و بەغداد لەماوەى هەفتەیەکى دیکە بگەنە ئەنجام، تاوەکو مووچەى مانگەکانى تەمموز و ئاب بڕیارى لەسەر بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی 10 کەسی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەڕیونەتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایکرد، 10 کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەهەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەنیازی تەقینەوە و هێرش بوون…
Total
0
Share