چوار منداڵ و دایكیان بەهۆی سوتانی ماڵەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا

چوار منداڵ و دایكیان بەهۆی ڕووداوێكی كەوتنەوەی ئاگر لە پارێزگای زیقار گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوەكە ئێوارەی دوێنێ هەینی لە ناحیەی عەكیكەی سەر بە پارێزگای زیقار لە باشووى عێراق بووە.

ئاگرەكە تەواوی ماڵەكەی سوتاندووە و پاش گەیشتنی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی، تەرمی قوربانییەكان دەرهێنراون.

ڕووداوەكە لەكاتێكدایە لە 13ی تەمموزی ڕابردووش ئاگرێك لە نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی تایبەت بە كۆرۆنا لە زیقار كەوتەوە و بەهۆیەوە 92 كەس گیانیان لەدەستدا، كە لەنێوانیاندا حەوت ئەندامی یەك خێران هەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share