زیادەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول 12 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە

ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە ئۆپیک پڵەس کراوە بۆ زیادکردنی بڕێکی کەم لە بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە مانگی ئەیلولدا، پشکی زیادەی عێراق 12 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.

کۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە کۆبوونەوەی دوێنێی هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەسدا زیادکراوە 100 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.

بەپێی ئەو خشتەیەی ڕێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە، پشکی عێراق لە مانگی ئەیلولدا 4.663 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت، بە زیادکردنی 12 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی، بەراورد بە مانگی ئاب کە نەوتی هەناردەکراوی عێراق 4.651 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.

عێراق دووەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا دوای سعودیە، لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەسیشدا دوای ڕوسیا و سعودیە لە پلەی سێیەمدایە.

بەرهەمی نەوتی هەریەکە لە سعودیە و ڕوسیا بۆ مانگی ئەیلول 11.030 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت، بۆ هەریەکەیان بڕی 26 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

تایوان: ئامادەین بۆ شەڕ<br>چین گرنگترین مانۆڕی لە مێژووی خۆیدا دەستپێکرد

بابەتی دواتر

گەورەترین چینی بەستەڵەکی سەر زەوی مەترسیی لەسەرە.. هێندەی ڕووبەری ئەمریکایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share