مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

له‌ مانگی کانونی یه‌که‌می 2020 هانده‌رانی یونایتد ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئۆڵدترافۆرد

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.

شه‌یتانه‌ سووره‌کان ڕاگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌، ” پێشوازی له‌ بڕیاری حکومه‌تی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین، دوپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ پێشوازیکردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌رانمان بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد و به‌ پێویستی ده‌زانین پارێزراوترین دۆخ بۆ هانده‌رانمان بخوڵقێنین”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان کردووه‌، که‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی به‌ریتانیا و حکومه‌ت به‌گشتی هاوکارده‌بن له‌باره‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌‌ی بۆ هانده‌ران و یانه‌کانی پریمه‌رلیگ ده‌گیرێنه‌به‌ر.

له‌ ڕاگه‌یانراوه‌که‌دا هاتووه‌‌، ” چاوه‌ڕوانی یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی ئاست و ڕێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌که‌ین له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ک، ئه‌م بڕیاره‌ش پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌رده‌کرێت”.

حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاریدا، له‌ دووی مانگی کانونی یه‌که‌می 2020 ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی پریمه‌رلیگ بدات، ئه‌م بڕیاره‌ش به‌ جێبه‌جێکردنی ڕێوشوێنی دیاریکراوی پێشوه‌خته‌ ده‌بێت.

بۆ نمونه‌، له‌ بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا هاتووه‌، ئه‌و ناوچانه‌ی که‌مترین مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له‌سه‌ره‌ ده‌توانن ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار هه‌زار هانده‌ر بۆ یاریگاکانیان بده‌ن، ناوچه‌ مامناوه‌نده‌کان دوو هه‌زار هانده‌ر و ئه‌و ناوچانه‌ش که‌ هێشتا له‌ژێر هێڵی مه‌ترسییه‌وه‌ن یاریگاکانیان به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

بابەتی دواتر

هه‌نگاوه‌کان چین؟ سیمیۆنی به‌ پێنج هه‌نگاو ئه‌تله‌تیکۆی به‌ره‌وپێش بردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share