بەرشلۆنە ڕاڤینهای كڕی، نۆرەی لیڤاندۆڤسكییە

یانەی بەرشلۆنە سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ڕاڤینهای بەرازیلی بۆ ڕیزەكانی و سێیەم یاریزانی لە وەرزی نوێدا كڕی.

پاش كڕینی كیسێ و كریستنسن، دواجار یانەی بەرشلۆنە توانی بە 58 ملیۆن یۆرۆی كاش و 10 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری، گرێبەست لەگەڵ ڕاڤینهای بەرازیلی ئیمزابكات.

ڕاڤینها بۆ پێنج وەرز لە یانەی لیدزی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە كرد.

هەرچەندە یانەی چێڵسی پارەی زیاتری دابوو بە یانەی لیدز، بەڵام خواستی یاریزانەكە، پەیوەندی كردن بوو بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە.

ئامانجی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە دوای یەكلایی كردنەوەی گرێبەستی ڕاڤینها، كڕینی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشنە كە بەم دواییە پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانەوە كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.…
Total
0
Share