ڕودیگێر بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

برینی ڕووخساری ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید قوڵە و پێناچیت بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادەبێت.

شەوی ڕابردوو لە چێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری ئەڵمانیی ڕیاڵ مەدرید لە دوایین ساتدا گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد (1-1)، بەڵام بەهۆی به‌ریه‌ککه‌وتنی لەگەڵ ئه‌ناتۆلی تروبینی گۆڵپارێزی شاختار دۆنێتسک دووچاری برینداربوونی ڕووخساری بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئارانشا ڕۆدریگێزی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، پزیشکەکانی یانەی شاهانە ناچاربوون 20 تەقەڵ لە برینەکەی بدەن.

ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ئیسپانیش ئاشکرایکردووە، برینی بەرگریکارەکە زیانی بە ڕووخساری گەیاندووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو توانای یاریکردنی بەرامبەر بەرشلۆنە نابێت.

ڕودیگێر لەم وەرزەدا یەکێکبووە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، 12 یاری کردووە، لە 716 خولەکی بەرگریکردنیدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ ناچارە لەگەڵ حکومەتی ئوسترالیا ڕێکبکەوێت

بابەتی دواتر

یەكێتی روونكردنەوەیەك لەبارەی كاندیدی سەرۆك كۆمار بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share