دوایین هەواڵ لەسەر پێكانەكەی مێسی بزانە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی پێكانەكەی تێپەڕاندووە و بۆ هەردوو یارییەكەی ئەرجەنتین بەرامبەر ئۆرۆگوای و بەرازیل ئامادەیە.

ئاژانسی تی وای سی-ی ئەرجەنتینی ئاشكرایكردووە، مێسی پێكانی ئەژنۆی تێپەڕاندووە.

مێسی بەهۆی ئازاری ئەژنۆیەوە لە دوو یاریی ڕابردووی پاریس سان جێرمان بێبەشبوو.

بڕیارە ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە 13ی مانگ ڕووبەڕووی ئۆرۆگوای ببێتەوە و دواتریش لە 16ی مانگ میوانداریی بەرازیل بكات.

ئەرجەنتین بە 25 خاڵ لەپلەی دووەمی ڕیزبەندیی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای لاتین دەبینرێت و بەجیاوازیی شەش خاڵ لە دوای بەرازیلی شەشەمەوەیە.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك 5 ملیار دۆلار لە پشكەكانی تێسلا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

جیرارد پاڵێوراوە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیی ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share