ئەڵمانیا بە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ چەكی بە ئۆكرانیا دەدات

بەرلین ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ڕادەستكردنی چەك بە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ بە كیێڤ لەمیانەی سێ مانگی یەكەمی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا.

وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە یەكەم ڕۆژی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیاوە لە 24ی شوبات تا یەكی حوزەیران (ئەم مانگە) حكومەتی ئەڵمانیا گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ ڕادەستكردنی چەك بە بەهای 219.8 ملیۆن یۆرۆ و كەلوپەلی سەربازی وەك كڵاوی سەربازی و گولـلەنەبڕ بە بەهای 85.2 ملیۆن یۆرۆ.

ڕوونیشیكردەوە، چەك و كەلوپەلی سەر بە سوپای ئەڵمانی هەیە بە بەهای 45.1 ملیۆن یۆرۆ، كە لە 1ی نیسانی ڕابردووەوە ڕەزامەندی لەسەر نیشاندراوە.

ئەودۆ فیلیپ بریكاری وەزارەتی دارایی وتی، پرسەكە لە زۆرینەدا پەیوەندیدارە بە كەلوپەلە بەكارهێنراوەكانی سوپای ئەڵمانیا كە لەئێستادا بەراورد كراوەتەوە بە بەهاكەی.

بەپێی میدیاكان لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕەشی ڕادەستكراوە ئۆكرانیا داوای چەكی قورس و كەلوپەلی زیاتری لە ئەڵمانیا كردووە.

بابەتی پێشتر

مێدڤیدێڤ، دیۆکۆڤیچی لە عەرشی تێنس هێنایە خوارەوە

بابەتی دواتر

چوار یانە گرەو لەسەر گەوهەرەکەی ڕیاڵ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share