هەڵوێستی بایدن لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی

سەرۆكی ئەمریكا سەركۆنەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و دەڵێت، تیمێكی تایبەتی ئاسایشی نیشتمانیی هاوكاریی عێراق دەكات لە دیاریكردنی ناسنامەی ئەو كەسانەی لە پشت هێرشەكەوە بوون.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی كردووە و ڕایگەیاندووە، هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەستدرێژیكردنە بۆسەر دەوڵەتی عێراق و ئامانج لێی لەباربردنی دیموكراسییە.

بایدن باسی لەوەشكردووە، هەڵوێستمان لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراقدایە و پشتیوانیی سەروەریی و سەربەخۆیی عێراق دەكەین.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەشكردووەتەوە، تیمێكی ئاسایشی نیشتمانیی هاوكاری عێراق دەكات لە دیاریكردنی ناسنامەی ئەو كەسانەی هێرشەكەیان بۆسەر كازمی ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك موشەك بارانكرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share