چوار یانە گرەو لەسەر گەوهەرەکەی ڕیاڵ دەکەن

یانەی مانچستەر یونایتد و سێ یانەی دیکە، لەگەڵ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی مارکۆ ئاسینسیۆ دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرتس مۆڵ” و ئێزگەی “کادینا سێر”، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد لەسەر ڕاسپاردەی ئێریک تین هاگ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مارکۆ ئاسینسیۆ چڕ کردووەتەوە، ئەگەرێکی بەهێزیش لە ئارادایە ئامانجەکەیان بپێکن، چونکە ئەنچیلۆتی وەک یاریزانێکی گرنگ لە ئاسینسیۆ ناڕوانێت.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی نووسیویەتی، جگە لە یونایتد، یانەکانی ئەی سی میلان، یوڤانتۆس، ئارسیناڵ بە هەمانشێوە گرنگییان بە گەوهەرەکەی مایۆرکا داوە، بەڵام یونایتد لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی گرتووە، هەروەها خۆرخی مێندێز دەیەوێت بە زووترین کات یاریزانەکە لە ڕیاڵەوە ڕووەو خولی نایابی ئینگلتەرا بگوازێتەوە.

ئاسینسیۆ لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەری و باڵەکاندا یاری دەکات، تاوەکو ئێستا بە درێسی ڕیاڵەوە 235 یاری کردووە و 49 گۆڵ و 24 ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا بە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ چەكی بە ئۆكرانیا دەدات

بابەتی دواتر

حەلبووسی: تائێستا باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاڵی لاوازی بەرشلۆنە لەکوێدایە؟

بەرشلۆنە لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا بە پێکهاتەیەکی ئاساییەوە بەرامبەر ئینتەر مەیامی ئەمریکی یاریکرد، یارییەکەشیان بە ئەنجامی (6-0) بردەوە.…
Total
0
Share