لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

ئیسکۆ به‌هۆی به‌شدارینه‌کردنی له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کان، بیر له‌ ڕۆیشتن ده‌کاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات.

باوکی ئیسکۆ که‌ له‌هه‌مان کاتدا لێپرسراوی کاره‌کانیه‌تی، له‌ پڕۆگرامی “ئیل لارگیرۆ”ی تایبه‌ت به‌ ڕادیۆ کادینا سێر ڕایگه‌یاندووه‌، ” ئیسکۆ ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ له‌ خولێکی دیکه‌ تاقیبکاته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌کو ئه‌م ساته‌ هیچ ئۆفه‌رێکمان له‌ یانه‌ داواکاره‌کانه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌”.

له‌باره‌ی یاریکردن و به‌رده‌وامبوون له‌ یانه‌ی شاهانه‌، ده‌ڵێت، ” تاوه‌کو کۆتایی وه‌رز له‌ ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وامبێت هیچ کێشه‌یه‌کمان نابێت، بێگومان لاریمان نییه‌ له‌ یاریکردن له‌ ڕیاڵ مه‌درید”.

ئیسکۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌م وه‌رزه‌دا له‌ پێکهاته‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوورخراوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش که‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ پێکراوده‌بن زینه‌دین زێدان پشتی پێنابه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ پاڵپێوه‌نه‌ر تاوه‌کو بیر له‌ ڕۆیشتن ڕووه‌ و یانه‌ و خولێکی دیکه‌ بکاته‌وه‌.

له‌ کۆتا پرێس کۆنفرانسدا زێدان ڕایگه‌یاند، ” ئیسکۆ یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید و نامانه‌وێت ڕوو له‌ یانه‌ی دیکه‌ بکات، به‌ڵکو پێویستمان پێیه‌تی”.

ماڵپه‌ڕی ترانسفێر مارکتی جیهانی نرخی ئه‌ستێره‌ ئه‌نده‌لوسیه‌که‌ی به‌ 30 ملیۆن یورۆ خه‌مڵاندووه‌، ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانیش دووپاتیده‌کاته‌وه‌، به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ تاوه‌کو کۆتایی وه‌رز له‌ یانه‌ی شاهانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ڕوو له‌ یانه‌یه‌کی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌کات.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند ڕاسپاردەیەک دەداتە حکومەتی هەرێم

بابەتی دواتر

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share