کێ ڕوبەڕوی کێ دەبێتەوە؟ تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئاڵۆز دەبێت

ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت

یانە بەشدارەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ژمارەیان لە (32) بۆ (16) کەمبووەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو تیروپشکی قۆناغە یەکلاکەرەوەکان ئەنجامبدرێت.

بەپێی بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، ڕێکەوتی 14/12/2020 تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەکان لە بارەگای فیدراسیۆنەکە لە شاری نیۆنی سویسرا ئەنجامدەدرێت.

یانەکانی مانچستەر سیتی، بایرن میونشن، یوڤانتۆس، چێڵسی، بوروسیا دۆرتمۆند، لیڤەرپوڵ، پاریس سانت جێرمان، ڕیاڵ مەدرید بە پلەی یەکەمی گروپەکانیان، هەروەها یانەکانی بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، ئاتالانتا بێرگامۆ، بوروسیا مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە پلەی دووەمی گروپەکانیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکردووە.

ڕوبەڕوبوونەوەکان چۆن دەبێت؟

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی یوێفا، هەر یانەیەک لە گروپی یەکەم ڕوبەڕوی یانەیەک لە گروپی دووەم دەبێتەوە، گروپی یەکەم پێکهاتوون لەو یانانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان پلەی یەکەمی گروپەکانیان بەدەستهێناوە، گروپی دووەمیش ئەو یانانەن بە پلەی دووەم قۆناغی گروپەکانیان تێپەڕاندووە.

  • هیچ یانەیەکی سەر بە یەک فیدراسیۆن نابێت ڕوبەڕوببنەوە، بۆ نمونە، یانەی شاهانەی مەدرید نابێت ڕوبەڕوی هیچ یانەیەکی دیکەی خولی ئیسپانیا ببێتەوە.
  • ئەو یانانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەیەک کۆمەڵەدا بوون نابێت ڕوبەڕوببنەوە، بۆ نمونە یانەی چێڵسی نابێت ڕوبەڕوی یانەی ئیشبیلیە ببێتەوە.

ئەگەرەکان

بۆ هەر یانەیەک ئەگەری ڕوبەڕوبوونەوەکان بەهێزە و بەم شێوەیە دەبێت:

مانچستەر سیتی (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، لازیۆ، لایپزیگ، ئاتالانتا، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

بایرن میونشن (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، ئاتالانتا)

یوڤانتۆس (ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لایپزیچ، ئەتلەتیکۆ)

چێڵسی (بەرشلۆنە، پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، ئاتالانتا، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

دۆرتمۆند (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، ئاتالانتا، ئەتلەتیکۆ)

لیڤەرپوڵ (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

پاریس سانت جێرمان (بەرشلۆنە، ئیشبیلیە، پۆرتۆ، لازیۆ، ئاتالانتا، مونشنگلادباخ، ئەتلەتیکۆ)

ڕیاڵ مەدرید (پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، ئاتالانتا)

بابەتی پێشتر

گۆڕانکارییەکانی دوای مردنی "سێبەرەکەی خامنەی" چین؟

بابەتی دواتر

پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید: هیچ شتێک نییە ئاهەنگی بۆ بگێڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share