قەتەر لە کڕینی مانچستەر یونایتد سەرکەوتوو بوو

ڕۆژنامەی (الوطن)ی قەتەری دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە فرۆشتنی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکراکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر ئۆفەر لەلایەن زیاتر لە لایەنێکەوە پێشکەشکراون بۆ کڕینی یانەکە.

ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، کە شێخ جاسم بن حەمەدی بەڕێوەبەری بانکی ئیسلامیی قەتەر، سەرکەوتوو بووە لە کڕینی تەواوی پشکەکانی مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانیش ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئۆفەری قەتەرییەکان لە ئۆفەری سێر جیم ڕاتکلێفی ملیاردێری بەریتانی بەهێزتربووە و گەیشتووەتە نزیکی شەش ملیار پاوەند.

ئەو ئۆفەرەی شێخ جاسم پێشکەشی کردووە، کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەکە لەخۆدەگرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت خێزانی گلایزەرس کە خاوەندارێتی مان یونایتد دەکەن، لەم هەفتەیەدا بەفەرمی گرێبەستەکە ڕابگەیەنن.

بابەتی پێشتر

عێراق سێیەم وڵاتی جیهانە لە بێکاریدا

بابەتی دواتر

ڕۆما نزیکە لە واژۆکردنی دوو گرێبەستی گرنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی و تۆتنهام جیادەبنەوە

گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و یانەی تۆتنهام لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 کۆتاییدێت، بڕیاردراوە نوێ نەکرێتەوە. ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی…
Total
0
Share