بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی هەلی دامەزراندنی بۆ ژمارەیەک پسپۆڕی جیاواز ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دامەزرانەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و پێویستییان بە 28 فەرمانبەر هەیە لە چەند پسپۆڕییەکدا.
دامەزراندنەکە پسپۆڕییەکانی یاسایی، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری تەلارسازی، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئابوری، ئامار و ژمێریاری، ڕووپێو، کارگێڕی و تایب، دەرچووی ئامادەیی، دەرچووی ناوەندی و سەرەتایی دەرێتەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSexgm8gLviMUczzDdVPVSbXvZ_Qi9y0SgL7QDGEB91kk4euWw/viewform