فەرمی.. نۆنێز بوو بە یاریزانی لیڤەرپوڵ

بەشێوەیەكی فەرمی ئیدارەی یانەی بەنفیكای پورتوگالی ڕۆیشتنی نۆنێزی هێرشبەری بۆ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئاشكرایكرد.

لە پێگەی فەرمی خۆیان ئیدارەی یانەی بەنفیكا بڵاویانكردەوە، نۆنێز بە 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە كردووە.

بە پێی بەیاننامەكە، گرێبەستەكە تا سالی 2028 دەبێت و جگە لە 75 ملیۆن یۆرۆی كاش، 25 ملیۆن یۆرۆش گۆڕانكاری پێدەدرێت.

یانەی لیڤەرپوڵ نزیكەی دوو هەفتەیە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئیدارەی بەنفیكا بۆ ئەوەی نۆنێز بكڕێت و جێگەی مانێی پێ بگرێتەوە كە بڕیارە پەیوەندی بەیانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە بكات.

بابەتی پێشتر

مردنی لەناکاوی زاناکانی ئێران بەردەوامە.. زانایەکی بواری ئاسمانیش گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هەلی دامەزراندن لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share