دوای هۆشدارییەکانی چین نرخی نەوت دابەزی

 

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی پەکین هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر وزە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 2.6 دۆلار و ڕێژەی 1.7% دابەزی، نرخەکەی گەیشتە 119.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 2.13 دۆلار و ڕێژەی 1.8% دابەزی، نرخەکەی گەیشتە 118.54 دۆلار.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت چین دوێنێ یەکشەممە هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی زۆری کۆڤید-19 لە وڵاتەکەی، هەروەها ڕایگەیاند پلانیان هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی بە کۆمەڵ بۆ سەرجەم دانیشتووانی ئەو شوێنانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

هەروەها مەترسییەکان لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان لە ئەمریکا و زیادەی سودی بانکی لەو وڵاتە فشارێکی دیکەی سەر بازاڕی نەوتی جیهانییە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی ‏خەڵاتی كامەران كرد

بابەتی دواتر

ئامۆزاكەی سەدریش لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share