بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ بڕیار دەدرێت کەی وەفدی ئابوریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانی وەفدی باڵای ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، دواخراوە و لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر وادەکەی دەدرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، سەردانی وەفدی باڵای ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد،دواخراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی ڕاسپاردە و وادەی کۆبوونەوەکە بدرێت.

وتیشی، هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کۆمەڵێک ڕاسپاردەی تایبەت لەبارەی سیستمی ئەسیکۆدا بداتە وەفدەکە، تاوەکو لەسەر ئەو بنەمایانە لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەبارەی پەیوەندییە…
Total
0
Share