وەزارەتی کارەبا: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبا رووینەداوە

وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکانی کارەبای رووناکی رووینەداوە.

وەزارەتە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە وەرزی زستاندا زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەیە بەتایبەتی لە مانگی کانوونی دووەم. ئاماژە بەوەشدەدات، ئەم زستانە بەراورد بە زستانەکانی دیکە، بەهۆی کەشوهەوای نائاسایی ساردوسەرماوە بەکارهێنانی کارەبا زیاتربووە.

بەگوێرەی ئەو روونکردنەوەیەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی ناڕەزایەتییەکان لەسەر گرانبوونی نرخی کارەبا بڵاویکردووەتەوە، ئەوەش هاتووە، دوایین پارەدانی پسووڵەکان ”رەنگدانەوەی خولێکی درێژترە کە بە تێكڕا پێکدێت لە 46 رۆژ.”

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەشدەدات، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی سەرمای زۆرەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ رێگاکانی کەمکردنەوەی بارگرانی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی سلێمانی سکاڵا لەسەر کەناڵە مۆرەکە تۆماردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەواڵێکی چەواشەکاریی کەناڵە مۆرەکەی پارتی سەبارەت بە هەبوونی “ڤایرۆسێکی کـ.ـوشندە” لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ڕەتدەکاتەوە و…
زیاتر ببینە

کەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە تەواودەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا، پڕۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، تەواودەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share