شارەزایەکی ژیانی ئاژەڵان زانیاری لەبارەی ‘ پڵنگەکەی باوەنور’ وە دەخاتە ڕوو

بەڕێوبەری پڕۆژەی پاراستنی گیاندارە شیردەرەکان لە ڕێکخراوی سروشتیی عێراق ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا لای ئەوانیش ڕونییە کە ئەو ئاژەڵەی پەلاماری شوانێکیداوە لە بەرزاییەکانی باوەنور پڵنگ بووە یان پیشیلەی کێوی بووە.

هانا ڕەزا، بەڕێوبەری پڕۆژەی پاراستنی گیاندارە شیردەرەکان لە ڕێکخراوی سروشتیی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ناوچەی باوەنور ناوچەیەکی لەبار نیە بۆ پڵنگ ، دەبێت هۆکارێک وایکردبێت لە ئاژەڵەکە ڕێگەی کەوتبێتە ئەو ناوچەیە، چونکە بۆی هەیە پڵنگێکی بچوک بوبێت یان پیشلەیەکی کێوی بوبێت کە ناوچەی ژیانی خۆی لێتێکچوبێت”.

بە وتەی ئەو شارەزایەی ژیانی ئاژەڵان دەکرێت هۆکاری پەلاماردانی ئاژەڵەکە هەر ئەوەبوبێت کە ناوچەی ژیانی ئاسایی خۆی لێتێکچووە و ڕیگەی کەوتوەتە ئەو ناوچەیە.

بەڕێوبەری پڕۆژەی پاراستنی گیاندارە شیردەرەکان پێی وایە، زۆرێک لە ئاژەڵە کێوییەکان ئەگەر بزانرێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و توشی سترێس نەکرێن پەلامار نادەن، چونکە ئەو کەسانەشی کە لەلایەن ئاژەڵانەوە پەلامار دەدرێن باسلەوە ناکەن کە ئەوان چیان کردووە لەو کاتەدا کە بوەتەهۆی پەلاماری ئاژەڵەکە.

هانا ڕەزا ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێمە پڵنگمان لە ناوچەی سەرتەک و بەمۆ تۆمارکردووە و لەوێ بونیان هەیە، بەڵام دەبێت هۆکارێک هەبێت کە وای لە پڵنگێک یان پیشلەیەکی کێوی کردبێت کە ناوچەی خۆی بەرەو باوەنور جێبهێڵێت”.

دوێنێ دووشەممە 23 ی تشرینی دووەم لەگوندی گلالکەوەی سەربەناحیەی باوەنور شوانێک کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە وەک خۆی دەڵێت پڵنگێک پەلاماریداوە و برینداری کردووە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی مووچە و هەمواری یاسای بودجەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشدارینەكردنی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان هیچ مەترسییەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share