ژنێک لە هەولێر کوژرا

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە، ژنێک لە گەڕەکی 32 پارک لە شاری هەولێر کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری شایەتحاڵێكەوە ئاشكرایكرد، ژنەكە هاوژینی سێیەمی هاوسەرەکەی بووە و دوو منداڵیان هەن، تەمەنی 30 ساڵ بووە و “پێشتر لەگەڵ هاوسەرە 60 ساڵانەكەیدا كێشەیان هەبووە”.

هێزەكانی پۆلیس دەڵێن، گوماندەکەن ژنەكە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە كوژرابێت بۆیە دەستبەسەریانكردووە. بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زانیاریی زیاتر ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی قورئانی مزگەوتەکەی دزی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

شارەوانی بۆ بەڵێندەران: پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share