کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت.

عیماد جەمیل، بە رۆژنامەی فەرمیی سەباحی راگەیاندووە، “کۆمسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدات”.

جەختیشیکردەوە، “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە مانگی کانوونی دووەمی داهاتووە بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خشتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 13ی تەمموزەوە دەستپێدەکات و تا 11ی ئاب بەردەوام دەبێت بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە زیادکردن، سڕینەوە، راستکردنەوە، یان گۆڕینی شوێنی دەنگدان، ئەمەش جیاوازە لەو تۆمارەی کە کۆمسیۆن کاریان پێدەکات”.

باسی لەوەکرد، “وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاکەکەسییەکان لە یەکی تەمموزەوە دەستپێدەکات تا 30ی تەمموز”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و وه‌زیری داراییش ئاماده‌ده‌بێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی له‌باره‌ى نرخى دۆلار کۆببێتەوە. فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌…
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: ئەم ماوەیە لە پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانتان ئەنجامبدەن

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەبەرئەوەی سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەنگاوی تاقیکردنەوەدایە تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردانمانبکەن کە بەڵگەی گەشتکردنیان…
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share