بایرن و لیڤاندۆڤسکی ئاگربەستیان ڕاگەیاند

دوای گەڕانەوەی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن ئاگربەستیان لەگەڵ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-دا کردووە.

حەسەن ساڵحەمدیزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “خۆشحاڵین کە لیڤا ئێستا لەنێوانماندایە و گەڕاوەتەوە، پێموابێت بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرەکە دووپاتی دەکاتەوە، لەگەڵ هێرشبەرەکەدا گفتوگۆیان کردووە و گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک کە هەردوو جەمسەر لێدوانە توند و بەهێزەکانیان ڕابگرن.

بێلد نووسیویەتی، هیچ لێک نزیکبوونەوەیەک لەنێوان لیڤا و بایرندا ڕووینەداوە، یاریزانەکە مکوڕە لەسەر ڕۆیشتن و یاریکردن بۆ یانەی بەرشلۆنە، ڕێککەوتنیشی لەگەڵ ئیدارەی باڤاری تەنها بۆ ڕاگرتنی لێدوانەکانی و ئاشکرانەکردنی بۆچوونەکانی بووە لە ڕێگەی میدیاکانەوە.

لیڤاندۆڤسکی لە وەرزی 2014/2015وە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 375 یاری کردووە و 344 گۆڵ و 72 ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی نامۆ.. ئۆتۆمبێلێك لە سەربانی ماڵێك دەگیرسێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاکس دیسانەوە سفر دەبێتەوە!

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی هێزی دارایی خۆی لە فرۆشتنی یاریزانانەوە وەرگرتووە، ڕۆژنامەنووسانێک داوا دەکات پرۆسەی فرۆشتن ڕابگرن. وەرزی…
Total
0
Share