هەولێر.. ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

پۆلیسی هەولێر كوشتنی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەبارەی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی (ئاری)، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت ژنێك بەناوی (ج.ع.ح.) تەمەن (38) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ.) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە.

لەلایەن هێزەكەی پۆلیسەوە تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ لێکۆڵینەوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جۆرێک لە هێلکە بە نرخی هێلکەی کوردی بە خەڵک دەفرۆشرێت

خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر ڕایدەگەیەنێت، جۆرێک لە هێلکە بەناوی هێلکەی کوردی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت. خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر بە تۆڕی…
Total
0
Share