ناگیلسمان بە پێکهاتەی یەدەگەوە ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبێتەوە

سەرچاوەیەکی ناودار لە ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوەکردووە کە یانەی بایرن میونشن لە دوایین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بە پێکهاتەی یەدەگەوە ڕووبەرووی بەرشلۆنە دەبێتەوە.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئالیانز ئارینا، یانەی بایرن میونشن دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەنجامبدات، لەو یارییەشدا جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری یانە باڤارییەکە بیر لەوە دەکاتەوە بە پێکهاتەیەکی یەدەگەوە یاریبکات.

گۆڤاری “کیکەر”ی ئەڵمانی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، ئەگەرێکی بەهێز هەیە ناگیلسمانی ڕاهێنەری بایرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشلۆنە پشوو بە لیۆن گۆرێتسکا، نیکلاس زولی، سێرج گنابری، جەمال موسیالا، مارک ڕۆکا بدات، بەو پێیەی ئەو یاریزانانە پێشوەخت کێشەی ئامادەنەبوونی جەستەیی، یاخود پێکانیان هەبووە.

جگە لەو یاریزانانە، ئەگەر هەیە هەریەک لە تۆماس مولەر و لیرۆی سانێ کەمتر لە 90 خولەک بەشدارییان پێبکرێت، ئەوەش لەپێناو حەوانەوەیان بۆ یاریی داهاتوو لە خوولی ئەڵمانیا.

هۆکاری ئەم بڕیارەی ڕاهێنەری بایرن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هیچ پێویستییەکی بە ئەنجامی یارییەکەی بارسا نەماوە، بەڵکو پێشوەخت سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکردووە.

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

لە (72) کاتژمێری داهاتوودا جەنگی نێوان ڕیاڵ و ڕایەڵەی لالیگا یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share