ئارسیناڵ و جیسۆز بە ڕێککەوتن گەیشتوون

هەوڵەکانی یانەی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز لە یانەی مانچستەر سیتی-یەوە سەرکەوتوو بووە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئیدارەی ئارسیناڵ لەسەر ڕاسپاردەی مایکڵ ئارتێتا دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز کردووە، لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بە ڕێککەوتوون گەیشتوون.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، بە تێچووی 45 ملیۆن پاوەند گرێبەستی هێرشبەرەکەی سیلیساو واژۆ دەکرێت، لە ئێستاشدا نوێنەرانی گانەرز لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی یاریزانی ناوبراو سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی وردەکارییە دارایی و کارگێڕییەکانن.

گواستنەوەی جیسۆز بۆ یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن هاوکاتە لەگەڵ واژۆ کردنی بۆندی ئێرلینگ هالاند لەلایەن مانچستەر سیتییەوە، کە هیچ دەرفەتێکی یاریکردن بۆ یاریزانەکەی بەڕازیل نەهێشتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
Total
0
Share