هەوڵێك بۆ لەناوبردنی بەشار ئەسەد ئاشكرادەكرێت

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا ژەهرخوارد کراوە و لە مردن رزگاری بووە.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی رابردوو لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا لە رێگای خواردنەوە بەشار ئەسەد ژەهرخوارد کراوە و دۆخی تەندروستیی تێکچووە تووشی هەناسەتوندی و رشانەوە بووە.

ئاشکراشیکرد، دوای ئەوەی داوای فریاکەوتنی کردووە پزیشکە رووسیەکان هاتوون بە هانایەوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە پاشماوەی ژەهر لە جەستەیدا ماوەتەوە، بەڵام دوای چارەسەری دۆخی تەندروستیی جێگیربووەتەوە.

پێشتر لەگەڵ گەیشتنی بە مۆسکۆ، دەسەڵاتدارانی کرملین هۆشدارییان بە ئەسەد دابوو لە ئەگەری ژەهراویکردنی لە رێگای خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
Total
0
Share