ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ئانتۆنی بلێنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریكی ڕایگەیاند، “ڕەنگە ئێران لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی ئەگەر بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی، ئەوا ئەمریكاش دەیەوێت ڕێككەوتنێكی درێژخایەن و بەهێزتری لەگەڵدا واژوو بكات، كە چەندین پرسی گرنگی دیكەش لەخۆ بگرێت”.

لەبارەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ سعودیە، بڵێنكن ئاماژەی بەوەكردووە، “بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سعودیە دەچینەوە، بەجۆرێك لە بەرژوەندیی ئەمریكا بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا پێشێلكارییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا زیادكردووە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی زیادبوونی جیاكاری لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا، لە ڕۆژهەڵاتی…
زیاتر ببینە

ئیستەنبوڵ.. بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

لە توركیا له‌ ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی ڕاوه‌ماسی له‌ ئیستەنبوڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیشه‌وه‌ 11 كه‌سی…
Total
0
Share