سەرۆكی ڤەنزوێلا: لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی جیهان دەبینەوە

سەرۆكی ڤەنزوێلا دەڵێت، هاوكاریی سەربازیمان بەهێزدەكەین و لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی جیهان دەبینەوە.

نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە. هەردوولا دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان بەهێزبكەن و مادورۆ وتی، ڤەنزوێلا سوود لە توانا و ئەزموونی ئێران وەردەگرێت بە تایبەت لە بوارەكانی نەوت و بازرگانیدا.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، سەرۆكی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، “پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزدەكەین، بە بەڕێز ڕەئیسی-م وت قۆناغێكی سەختمان لە بەرامبەر ئیمپریالیزمی جیهانیدا تێپەڕاند”.

نیكۆلاس مادورۆ باسی لە هاوكاریی سەربازیی نێوان ڤەنزوێلا و ئێران كرد و وتی، “هاوكاریی سەربازیمان بەهێزدەكەین، لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی جیهانی نوێ دەبینەوە”.

دوای وتەكانی مادورۆ، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند، “سیاسەتی دەرەوەمان ئەوەیە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆدا پێكبهێنین، فەنزوێلا خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی لە بەرامبەردا ئیمپریالیزمدا سەلماندووە”.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسکی جگە لە گۆڵ چی پێشکەشی بەرشلۆنە دەکات؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share