بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد

بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی كرد و بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە د.خەسرەو گوڵ، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، ڕزگار عەلی، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كارنامە چاكسازییەكەی كرایەوە بە ئاراستەی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان. لە كۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی ئەو كێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاوتوێكرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرخستنی كارنامە چاكسازییەكەی و داكۆكیكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كردەوە. هاوكات ڕاشیگەیاند: یەكێتی دژی ھەر ھەوڵێك دەوەستێتەوە كە ڕێگە بۆ شەڕ لە نێوان لایەنە كوردییەكان خۆشدەكات و جەختیكردەوە، لای ئێمە كوشتنی كورد بەدەستی كورد ھێڵی سوورە .

لە بەرامبەردا سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی هەرێم، كارنامەیەكی چاكسازی هاوبەشی هەیە كە بۆ هەموو لایەنە بەشدارەكانی حكومەتە و پێویستە وەك یەك تیم، بە هاوكاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە كوردستانییەكان كار لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەكە و خزمەتكردنی هاوڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بكەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ڤەنزوێلا: لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی جیهان دەبینەوە

بابەتی دواتر

زێدان سێیەم ئۆفەری پاریسی هەڵوەراند و پۆگبا چاوەڕێیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share