هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە باکوور و باشووری کوردستان 11 سەربازی تورکیا كوژراون و شەشی تر برینداربوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، “چالاكیی گه‌ریلا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕی به‌رده‌وامه و گەریلاکان له باكووره‌وه تا باشوور له زۆر گۆڕه‌پاندا گورزی قورسیان له داگیركه‌ران داوه. له چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا 11 سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون و شەش داگیركه‌ری تر برینداربوون”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە هه‌په‌گه ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، سوپای توركیا 25 جار تونێله‌كانی شه‌ڕی به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانكردووە و 42 جار بەرەكانی شەڕی به هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه بۆردومانكردووە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه، هۆشداری دەدات بە جه‌رده‌وانه‌كان (جاش) به‌شداری له هێرشەکانی توركیا له دژی گه‌ریلاكان نه‌كه‌ن و دەڵێت، “ده‌بێت پێشه‌نگایه‌تی بۆ داگیركه‌ران نه‌كه‌ن”.