ژمارەی مردووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ 27 كەس بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی مردووانی تای خوێنبەربوون لەسەرانسەری وڵاتدا بۆ 27 كەس بەرزبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو ئێستا 162 حاڵەتی تووشبون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆماركراوە.

باسی لەوەشكردووە، بە حاڵەتەكەی ئەمڕۆی هەولێرەوە ژمارەی مردووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 27 كەس.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرەڕای بوونی زانیاریی كەم لەبارەی نەخۆشییەكەوە، بەڵام لە هەموو پارێزگاکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون گیراونەتەبەر.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: 11 سەربازی تورکیا كوژراون و شەشی تر برینداربوون

بابەتی دواتر

پیاوێك هاوژینەكەی و خەزووی و چەند ئەندامێكی خێزانەكەی برینداركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share