جۆنی دێپ پاش بردنەوەی دۆسییەکەی دادگا ئەلبومێک گۆرانی بڵاودەکاتەوە

هەفتەیەک پاش بردنەوەی دۆسییەکەی دادگای لەگەڵ ئەمبەر هێرد-ی هاوژینی پێشووی، جۆنی دێپ ئەلبومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە.

دێپ ڕایگەیاندووە، ئەلبومەکە بە هاوبەشی دەبێت لەگەڵ جێف بێک گۆرانیبێژی ئینگلیزی و ناویدەنێن “18”.

ئەلبوومەکە 13 گۆرانی لەخۆدەگرێت و زۆربەیان کاری هونەرماندانی کۆنن، وەک کارەکانی تیپی مۆسیقای “پیچ بۆیز” و “ڤێلڤێت ئەندەرگراوند”.

ئەلبوومەکە دوو گۆرانییش لەخۆدەگرێت کە  جۆنی دێپ خۆی بەرهەمیهێناون.

هاوڕێیەتیی دێپ (59 ساڵ) و جێف بێک (77 ساڵ) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016 و لەم بارەیەوە دووەمیان ڕوونیکردووەتەوە، “کاتێک لەگەڵ دێپ-دا دەستمان بە ژەنینی مۆسیقا کردووە، ڕوحی گەنجێتی و داهێنان لە هەردووکماندا زیندووبووەتەوە” و هەروەها “گاڵتەوگەپی ئەوەمان دەکرد لە تەمەنی 18 ساڵیداین، هەر بۆیە ناونیشانی ئەلبومەکەش بوو بەم ژمارەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە…
Total
0
Share